دەربارەی کۆمپانیا
ئێمە وەک کۆمپانیای هەڵۆی رەش (Haloy Resh) بۆ بابەتی شوشەوات و مەنجەڵ و ستاندو بابەتی مەتبەخ لە پاڵ کارکردنمان لە چەند ساڵی پێشوومان. بۆ بەرەو پێش بردن و گەورە کردنی کارەکەمان هەستاین بە دامەزراندنی کۆمپانیای هەڵۆی رەش لە ساڵی ٢٠٢٣ بۆ خزمەت کردنی مشتەریە بەرێزەکانمان لە ڕابردو تا وەکو ئێستا جیاواز لە هاوپیشەکانمان گرنگیمان بە دیزاینی تایبەت بە خۆمان داوە لە ئێکسسواراتی ناو ماڵ و بابەتی شوشەوات و مەنجەڵ و سەعات لە کارگە زۆر بەناو بانگەکانی وڵاتان پەیوەندیمان دروست کردوە و بەشێوازێکی نایاب گەیاندومانەتە دەستی کڕیارە بەڕێزەکانمان. لە ئاست بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر وڵاتەکەمان خۆمان لە کاڵای کوالێتی نزم پاراستوە و بە پشت بەستن بە کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان دروست کردنی عقد لە نێوان ئێمە و کۆمپانیا نێو دەوڵەتیەکان هەمیشە کاڵای کوالێتی زۆرباشمان هێناوەتە بەردەم کڕیارەکانمان.